بەرەی توركمانی دەیەوێت خۆی بەسەر توركمانەكانی كوردستان دا بسەپێنێت

خواكورك 

شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی وابریارە لەگەڵ كۆی پێكهاتەكان و نەتەوەكانی تر لەكوردستان كۆببنەوە، سەبارەی بە پرۆسەی ریفراندۆم لە كوردستاندا، بەڵام بەری توركمانی نایەوێت لەگەڵ توركمانەكان پێشوازی لە شاندی هاوبەش بكات، دەیەوێت بەتەنیا لەگەڵ شاندی هاوبەش كۆببێتەوە، لەو باریەوە، ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی رایگەیاندووە”بەھۆی ئەوەی ئەو شاندە ھاوبەشە وەك لایەنەكانی دیكە لەگەڵ حزب و لایەنەكانی توركمان كۆنەبوونەتەوە و لەبری ئەوەی سەردانی یەك بەیەكیان بكات، بانگھێشتیان كردوون، بۆیەش ئەوان بەشداری لە كۆبوونەوەكە ناكەن و بایكۆتی دەكەن”.

بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان ناتوانێ بە ناوی پێکهاتەی تورکمانییەوە قسە بکات، چونکە ”ئەو نوێنەری بەرەی تورکمانییە“، کە لەکۆی پێنج کورسی کۆتای تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، یەک کورسی هەیە”.

هەروەها مونا قەھوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنێکی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەشلێت،  هیچ حزب و پێکهاتەیەکی کوردستان ”بە تەنیا“ خاوەنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نییە و ئەو پرسە پەیوەندیی بە هەموو هاووڵاتییانی کوردستانەوەیە هەروەها دەلێت،بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دەکەن، بە پێویستییش دەزانێ هەموو لایەن و حزبە تورکمانییەکان بەشداریی هەموو کۆبوونەوەیەک بکەن، کە تێیدا تاوتوێی پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکرێت.

بەرەی تورکمانی، کە خاوەنی کورسییەکی کۆتای تورکمانە لە پەرلەمانی کوردستان، بایکۆتی کۆ بوونەوەکەی کرد، کە مونا قەهوەچی بە ”رێز نەگرتن لە هەڵوێستی نیشتیمانیی تورکمانەکانی دادەنێت و داوا لە حزبە تورکمانییەکان دەکات ”واز لە موزایەدەی سیاسیی و بەرژەوەندیی تەسکی حزبایەتی و شەخسی بھێنن”.

شایانی باسە ئەمرۆ چوارشەممە، 10ی 4ی 2017 شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەردانی پێكهاتەكانی كوردستانیان كرد كە پێكهاتبوون لە توركمانەكان و مەسیحیەكان كۆبوونەوە”.

 

Back to top button