دوو شاری گه‌وره‌ی عێراق ده‌درێت به‌ ئێران

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌ رایده‌گه‌ێنێت” حه‌شدی شه‌عبی به‌ نیه‌تی كارێكی مه‌ترسیداره‌ و ده‌یه‌وێت، دووشاری گه‌وره‌ی عێراق كه‌ به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌شیان كورد ده‌بێ، بلكێنێت به‌ ئێرانه‌ و بیكات به‌ پارێزگایه‌كی ئێرانی.

(حەسەن ئەحمەد) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، لەسەر لیستی برایەتی و پێكەوە ژیانی كورد له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ راگەیاندوه‌”حه‌شدی شه‌عبی نیه‌تی وایه‌ هه‌ردوو پارێزگای سلاح الدین و دیاله‌ ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ ئێران و بیانكات به‌ دووپارێزگای ئه‌و ووڵاته‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش تێبینیمان كردووه‌ به‌ ووردی كار بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و له‌ پلان و به‌رنامه‌یدایه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن زیاتر گوتی”دیاله‌ و سڵاح الدین كه‌ دووشاری گه‌وره‌ی عێراقن، به‌شیكی زۆری قه‌زا و ناحییه‌كانی دووروبه‌ریان كوردی ره‌سه‌نن و دانیشتوانه‌كه‌یان كوردن، ناوچه‌كه‌ش جێ ناكۆكه‌ و له‌ ئه‌سلدان كوردستانین، بۆیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ربگریت كارێكی مه‌ترسیدار ده‌بێت، ئێمه‌ش وه‌كو كورد ناوچه‌كانی دووزخورماتوو و خانه‌قین جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ و ده‌شتی عوزێم، له‌ ده‌ستمان ده‌ر ده‌چێت.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” یه‌كیك له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ بكات جه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه‌” له‌ ئێستادا بوونی ژمارەیەك مەزارگای ئیمامی شیعەكان لە سنوری پارێزگای سەلاحەدین وا دەكات كە گروپەكانی حەشدی شەعبی رێگە خۆش بكەن بۆ زیارەتكارانی شیعە بە ئاسانی لە ئێرانەوە پاش هاتنە ژورەوەیان بۆ دیالە بە رێگەی ئاساندا بێنە ناوچه‌كه‌ و له‌ه‌وێ بمێننه‌وه‌، ئێرانیش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشتگیری ئه‌و بابه‌ته‌یه‌، بۆیه‌ داعش و سونه‌كانی ئه‌م سنوره‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ جموجۆل و دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حه‌شدن له‌ ناوچه‌كه‌.

Back to top button