شارهوانی سلێمانی 1600 مهتر زهوی چاڤی لاندی له كار خست

خواكوڕك
پاش بڕینی بهشێك له چیایی گۆیژه له لایهن كۆمپانیایی نالیایی سهر به شاسوار عبدالواحیدهوه بۆ درووستكردنی دوو باڵهخانهی گهوره لهو نیوهندهدا، سهر ئهنجام ئهمڕۆ شارهوانی سلیمانی بڕیاری راگرتنی پڕۆژهكهی دا و له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایانگهیاند:بڕیاری وهستاندنی پرۆژهكهمان دا.
(یوسف یاسین) سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 10/4/2017 سەردانی پرۆژەیەكی كۆمپانیای نالیایەی كردو لەنزیكەوە ئەو پرۆژەیەی بەسەر كردوە دواتریش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست و رایگهیاند: ئەمڕۆ سەردانی ئەم پرۆژەیەمان كرد كە بە موڵكی دەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیای چاڤی لاند كە ڕووبەرەكەی 1600مەتر دوجایە و پرۆژەكەش خۆی لە دروستكردنی دوو ڤێلای شاهانەدەبینێتەوە،بەڵام ئێمە بڕیاری وەستاندنی پرۆژەكەماندا تا مۆڵەتی وەبەرهێنانمان بۆ دەهێنن .”
هۆكاری راگرتنی پرۆژەكەشی بۆ ئەوە گهراندهوه” كە هەندی كیشەی یاسای ماوە تا ئێستا دادگا یەكلای نەكردوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی بۆسەر چیای گۆیژە دروست دەكات لە هەمان كاتیشدا بەشێك لە شەقامێكی بەر دەكەوێت.