بزانە بارزانی چی لەبارەی كوردانی یەكێتی سۆڤیەت گوتووە
خواكوڕك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكات، وهكو له ههواڵهكهی ماڵپهڕی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه”سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی شاندی میوانی كرد و كوردانی دانیشتووی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشووی بە بەشێكی ئازیزی گەلی كوردستان لە قەڵەمدا و دەستخۆشی لە كار و چالاكییەكانی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو كرد
ئهمڕۆ دووشەممە 10/4/2017 لە سەلاحەددین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو كرد، له دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆكی ههریمی كوردستانیان كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و خۆشحاڵیی خۆشیان نیشاندا بە سەردانیان بۆ نیشتیمانی ڕەسەنی خۆیان كوردستان و وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆیان بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی باسیان لە ڕۆڵ و كاریگەریی خەباتی بارزانیی نەمر كرد لەسەر خۆڕاگری و ئومێد بۆ كوردانی دانیشتووی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو.
ههروهها شاندی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو ئامادەیی ئەوەیشیان ڕاگەیاندوه” كە بە هەموو توانایەك پشتیوانی كوردستان و بەرژەوەندیی گەلی كوردستان دەبن و كاری بۆ دەكەن. لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان ستاییشی قارەمانێتی و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەیان كرد لە پاراستنی وڵات و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەرەخۆشییان لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە، ههروهها باسیان لە بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی كوردانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و سۆڤییەتی جاران كرد.
له بهرامبهردا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی هەڵوێستی شاندی میوانی كرد و كوردانی دانیشتووی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشووی بە بەشێكی ئازیزی گەلی كوردستان لە قەڵەمدا و دەستخۆشی لە كار و چالاكییەكانی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو كرد و ڕایگەیاند پاراستنی پێناسە و ڕەسەنایەتیی نیشتیمانی و نەتەوەیی گەورەترین خەباتە كە كوردانی ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو بە باشی ئەنجامیان داوە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا مێژووی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و هەروەها ئیرادەی خەڵكی كوردستان بۆ ڕیفراندۆم و گەییشتن بە سەربەخۆیی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە.