كچەكەی ترەمپ كارێكی كرد جیهانی سەرسام كرد
خواكوڕك
رۆژنامەیەكی بەریتانی نامەیەكی دیبلۆماسیی نهێنی ئاشكرا كردووە، كە تێدا رۆڵی ئیڤانكا تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات، له بڕواپێهێنانی باوكی له پێویستیی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سووریا، لەبەرامبەر بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی لەدژی خەڵكی سڤیلی سوریا”.
رۆژنامە بەریتانیەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات، ئیڤانكا رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه له‌وه‌دا كه وا له باوكی بكات بڕیاری ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سووریا بدات. روونی كردووه‌ته‌وه، كه ئیڤانكا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له نووسینگه‌ی كۆشكی سپی و بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا هه‌یه باس لە نامەكەش دەكات و دەلێت، نامه‌یه‌كی دیپلۆماسیی نهێنیی سیم كیم داروو باڵوێزی به‌ریتانیا له واشنتن، ده‌ست ئه‌و رۆژنامه‌یه كه‌وتووه و تێیدا هاتووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به توندی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی وێنه‌كانی قوربانییانی هێرشه كیمیایییه‌كه‌ی ئیدلیب، به هه‌مان شێوه وێنه‌كان كه له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاو كرانه‌وه، كاریان له ئیڤانكاش كردووه”.
رۆژنامە بەریتانیەكە لەزاری بالیۆزی بەریتانیا باسی ئەوەی كردووە، ئیڤانكا له كۆشكی سپی‌دا باسی خه‌مناكی و تووڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر وێنه‌كان كردووه و ئه‌و كاره‌ی له سووریا رووی داوه‌ی به “دڕنده‌یی” ناو بردووه، هه‌ر ئه‌ویش پێشنیازی بۆ باوكی كردووه و هانی داوه كه هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر سووریا.