بازارێكی گه‌وره‌ له‌ دهۆك ئاگری گرت

خواكوڕك

پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10/4/2017  ئاگر لە بازاری چه‌لێی ناو شاری دهۆك دەكەوێتەوە بەهۆی ئاگرەكەشەوە دوو كه‌س گیان لەدەست دەدات و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر دوكاندارانی بازاره‌كه‌ ده‌كه‌وێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ له‌ نێو بازاڕی چه‌لێی ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ بەهۆی ئاگرەكەوە زیاترلە 100 دووكان سوتاون و تیمەكانی ئاگر كوژینەوەش سەرقالی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، دوو هاووڵاتی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دووكان و بازاڕه‌كه‌ش به‌شێكی زۆری ته‌واووی سوتاوه‌، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و تیمه‌كانی تری ئه‌منی پارێزگای دهۆك سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌ن.
أ.س

Back to top button