پێچه‌وانه‌ی میدیاكان پێریز ئامانجی داهاتووی دیاریكرد

خواكوڕك
بە پێچەوانەی پێشبینی به‌شێكی زۆر لە میدیاکان، (فلۆرۆنتینۆ پێریز)ی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاند: کە ئامانجی سەرەکی یانەکەی لەم وەرزە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەبێت.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی لەسەر زاری پێرێز بڵاویکردووەتەوە” کە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئامانجی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید دەبێت لەم وەرزەدا، بۆیە پێویستی زۆرمان بە پاڵپشتی هەموو هاندەرانمان هەیە، ئەو لێدوانەی پێرێز لە کاتێکدا دێت کە زۆر لە میدیا جیهانییەکان ڕایانگەیاندبوو کە ئامانجی یەکەمی ریاڵ مەدرید بردنەوەی لیگای ئیسپانیایە نەک چامپیۆنزلیگ کە لە 3 ساڵی ڕابردوو توانیویەتی 2 جار جامەکە بەرز بکاتەوە.

ئاشکرایە کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یارییەکی ئاگرینیدا، یانەی بایەڕن مینوشینی ئەڵمانی لە میانەی یاری چوونی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگای خۆی لە (ئەلیانز ئارینا) ڕووبەڕوی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

Back to top button