وهزیری دهرهوهی ئهمریكا هێرشهكهمان بۆ سهر سوریا وهڵامه بۆ ووڵاتانی تریش
خواكوڕك
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایدهگهێنێت” هێرشە سەربازییەکەی ئەمەریکا لەدژی سووریا لەسەر ئەوەی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە پەیامێکە بۆ وڵاتانی تریش بە کۆریای باکووریشەوە کە ئەگەر مەترسی دروست بکات وەڵامی دەدەینەوە”.
لەکاتی بەڕێکەوتنی کەشتی گەلێکی سەربازی ئەمەریکی بەرەو دورگەیەکی کۆریا، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا (ڕیکس تیلەرسن) رایگهیاند:له كاتی کۆبوونەوەکەی هەفتەی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی چین شی جینگ پینگدا) چین ڕازی بووە لەسەر ئەوەی کە پێویستە شتێک بکرێت سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور .
تیلەرسن لە چاوپەێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەرنامەی This Week ی کەناڵی ABCدا سەبارەت بە هێرشەکەی سەر سووریا له وهڵامی پڕسیارێك كه ئاڕاستهی ناوبراو كرا گوتی”پەیامێکە بۆ هەموو وڵاتێکی تر کە بیەوێت پیشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات وە ئەگەر پابەند نەبێت بە یاساکانەوە ئەوا دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ ئەوانیتر، ئیتر لە قۆناغێکدا بەدڵنیاییەوە کاردانەوە دەبێت.
(ڕیکس تیلەرسن) وهزیری دهرهوهی ئهمریكا سەبارەت بە کۆریای باکووریش رایگهیاند: ئێمە زۆر ڕوونین بەوەی کە دەمانەوێت دورگە کۆرییەکە بەتاڵ بکەینەوە لە چەکی ئەتۆمی.