كۆریایی باكور: لێخۆشبوون له‌ ئه‌مریكا نیه‌ و سزایی ده‌ده‌ین

خواكوڕك

كوریایی باكور له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر سوریا كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجامدار، رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌و هێرشه‌ شیاوی لێخۆشبوون نیه‌ و سزای واشنت ده‌ده‌ین.

لە راگەیێندراوێکدا حكومه‌تی كۆریایی باكور کە لە کەناڵی فەرمی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌” گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ده‌ڵێت”ئەو هێرشە مووشەکییەی ئەمریکا دژ بە سووریا ئەنجامی دا، شیاوی لێخۆشبوون نییە، ده‌بیت واشنتن سزا بدرێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریا وێڕای ئەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات و رایده‌گه‌ێنێت” بۆیە بەتووندی واشنتن سزادەدەین له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌، ئاماژەی بەوەش كرد كە هێرشە مووشەکییەکە پیۆنگ یانگ ناترسێنێت، ئەو هێرشە مووشەکییەی ئەمریکا دەریخست کە دەبێت کۆریای باکوور پەرە بە پرۆگرامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی بدات بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی هەڕەشەکان ببێتەوە.

Back to top button