بزانه‌ پارتی و یه‌كێتی بۆچی كۆده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

وابڕیاره‌ سبه‌ینێ سی شه‌ممه‌ پارتی دیموكرتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و پرسه‌ گرنگه‌كان تاوتوی بكه‌ن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه‌ ده‌ستی كه‌وتوون” سبه‌ینی سێ شه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ له‌ نوووان خۆیان لیژنه‌یان بۆ پێكهێناو سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و به‌غدایان كرد، هه‌روه‌ها پرسی ریفراندۆمیش یه‌كێك ده‌بێت له‌پرسه‌ گرنگه‌كان كه‌ باسی ده‌كه‌ن و تاوتوێی ده‌كه‌ن كه‌ چی بكرێت بۆ ئه‌و پرسه‌ له‌ داهاتوودا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی 2/4/2017 له‌ پیرمام له‌ نێوان پارتی و یه‌كیتی به‌ به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بڕیاری پیكهێنانی لیژنه‌یه‌ك درا بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی نیو خۆی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانیكردنی به‌غدا، بۆ گوتن و ئه‌نجامدانی پرسی ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان، و چه‌ند پرسیكی تری گرنگ.

Back to top button