هۆكاری بانگێشت كردنی مالیكی بۆ ئێران ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

وابریارە مالیكی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بكات، ئەمەش لەسەر داوای ئێرانە حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئاشكرای دەكات، كە مالیكی لەلایان ئێران لەسەر دەركردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە عێراق بانگشێت دەكرێت، لەلایان ئێرانەوە”.

حەسەن شەرەفی دەشلێت ئێران داوا لە مالیكی كردووە لەسەر ئەو پرۆژەیە كە وابریار بوو لە پەرلەمانی عێراق بخرێتە روو بۆ دەركردنی ئۆپزسیۆنی ئێرانی لە عێراقدا، روونكردنەوە بدات، دەلێت دوای ئەوەی نووری مالیکی لە دەرکردنی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستان شکستی هێنا، بڕیارە بانگێتشی ئێران بکرێت و لەوێ پەیامی خۆی بگەیەنێتە ئێران کە بۆچی شکستی هێناوە”.

هەروەها شەرەفی دەشلێت “نووری مالیکی ئەمجارە لە ئێران لەوە دەچێت ڕاشکاوانە بڵێن حزبەکانی کوردستان لەدژی پرۆژەکە بوون و نەیانهێشت بێتە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە ئەوەی لە توانایدا بووە لەسەر ئەو پرسە ئەنجامی داوە کە ئێستاش ئەو پرۆژەیە سەری نەگرتووە، ئەوە هیچ بەرپرسیارێتییەکی ئەوی تێدا نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “سەرجەم حزبەکانی کوردستان لەدژی پرۆژەکە بوون، بۆیە رێگا نەدرا بە سیاسەتی ئێران ئەو حزبانە لە عێراق دەربکات و بانگێشتی نووری مالکییش بۆ لێپرسینەوە بووە لەو پرۆژەیە.”

Back to top button