هاوسەری ئاڵاتالەبانیش دەستی بەهێرش كردن كرد بۆ سەر مەلا بەختیار

خواكوڕك

هاوسەری ئاڵا تاڵەبانی هێرش دەكاتە سەر مەلا بەختیار و بە ئەندازیاری تێكدان وەسفی دەكات و دەلێت  مەلا بەختیار تەگەرەیە لە نزیکبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان. دەشڵێت: ”کاک بەختیار دەرسی لەخەباتی سیاسی وەرنەگرتووە، ھەمان کایەی ئاش دووبارە ئەکاتەوە”.

سەرھەنگ بەگی ساحێبقڕان هاوسەری ئاڵا تاڵەبانی لەنوسینێكدا  مەلا بەختیار تۆمەتباری دەکات کە ”ئاژاوەی خستۆتە ناو ماڵی مام جەلال و پشتی کردۆتە ئەو ھەموو ڕێز و جوامێرییەی لێی گیراوە، هەروەها دەلێت لەم ماڵەوە دروست بوویتەوە، بەھێزی ئەمان توانیوتە بجووڵێیت، جەنابت و مام باپیری مناڵەکانی باڤڵن، خێرە ئێستا کۆبوونەوە بەھەندێ گەنج و مامۆستا دەکەیت و بەئاشکرا قسە بەم ماڵە دەڵێیت؟“.

هەروەها دەشنووسێت مام و کاک نەوشیروان گەیشتنە قەناعەتێک پێکبێنەوە، مام لەگردی دەباشان لەماڵەکەی خۆی پەڕەی سپی دایە دەست کاک بەختیار و کاک سالار عەزیز لەگەڵ گۆڕان کە بەندەکانی ئیتفاقییەکە داڕێژن، مام نەخۆشکەوت و ڕێککەوتنەکە جوانە مەرگ کرا، بەڵام ئیرادەی ڕێککەوتن و پێکھاتن لەھەردوولا حزوری ھەبوو…کاک کۆسرەت و کاک نەوشیروان واژووی ڕێککەوتنەکەیانکرد، دواتر لەحزوی مام جەلالدا ئیعلانکرا، کاک بەختیاری تیادا نەبوو، کەچی لەسەر تەلەفیزیۆن دەڵێت من موھەندیسی ڕێککەوتنەکەم!! لەوە ئەچێت لەقاموسە سیاسییەکەیدا (پێکھێنان، ڕێککەوتن، دابڕان) ھەمووی لەچاوگی تێکدانەوە ھاتبێ و وەرگیرابێ، ئاخر جەنابت موھەندیسی تێکدانی.

هەروەها هاوسەری ئاڵا تاڵەبانی دەشنووسێت کاک بەختیار ئاشکرایە لای یەکێتیەکان بۆ ڕۆژی دەنگدان لەنەخشە ڕێگا تازەکەی یەکێتی لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئامادەنەبویت ! ، ڕۆژی کردنەوەی ھەندێ گرێکوێرە نزیکە ( ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی ناوەند، ئەندام پەرلەمانەکان، ھێزەکانی یەکێتی)، زەرفی یەکێتی ئەمڕۆ پێویستی بەمرۆڤی ئازاو لەخۆبردووە، پێویستی بەترسنۆک و ئینتھیازی نەماوە، دەبێت ھەڵوێستی شۆڕشگێڕانە وەرگرن لەوانەی دژی پەیرەو و پرۆگرامی یەکێتی کار دەکەن و دەیانەوێت لەناوەوە و بەپارە و ھێزی حزب و سەروەرییەکانی یەکێتی و خۆێنی شەھیدان بەفیڕۆ بدەن، ئەمانە چارەسەری ماڵی یەکێتیان پێ نەماوە و سەریان لەپارتیش شێواندووە، کاک بەختیار بۆ کۆبونەوەی حزبەکەی خۆی دەدزێتەوە

 

Back to top button