كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دواخرا
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو سبه‌ینێ سێ شه‌ممه 11/4/2017 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار كۆبونه‌وه‌كه دواخرا بۆ كاتێكی تر.
(محەممەد هاودیانی) وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی له‌سه‌ر دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاندوه” بڕیار وابوو كۆبوه‌وه‌كه بكریت و چوار خاڵی گرنگ باشبكرێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه به هۆكارێك كه تا ئێستا ئاماژه‌ی پی نه‌كراوه، بۆیه كۆبونه‌وه‌كه ناكه‌ین تا كاتێكی تر.
ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه ئه‌گه‌ر بكرابا خۆی ده‌بینیوه له چوار خاڵ كه ئه‌مانه‌ن (زەمانەتی دراسی، رێنمایی تایبەت بە یەكەكانی نیشتەجێكردن، ژینگە و دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەت بە قەرزە گشتییەكان).