په‌رله‌مانتارێك: ده‌نگی نه‌خێرمان زیاتر ده‌بێ له ده‌نگی به‌ڵی له راپرسی

خواكوڕك
په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا سه‌باره‌ت به پرسی راپرسی بۆ ده‌ستور له توركیا رایده‌گه‌ێنێت” كارێكی واده‌كه‌ین كه ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بیت له ده‌نگی به‌ڵێ.
(ده‌نگیر میر محه‌مه‌د فورات) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له لیستی هه‌ده‌په پێی وایه ئه‌مجاره كورده‌كان تۆله‌ی خۆیان له ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی ده‌كه‌نه‌وه و به ده‌نگی نه‌خێر ته‌رازووی ده‌نگدانه‌كه ده‌گۆڕن.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ سایتی (تی 24)ـی توركی، (ده‌نگیر میر محه‌مه‌د) باس له وته‌یه‌كی ئه‌ردۆغان ده‌كات كه گوتبووی”( نه‌ده‌هێڵین فێڵمان لی بكرێ، نه فێڵیش له كه‌س ده‌كه‌ین)، ناوبراو گوتی”پێشتر چه‌ندین جار ئه‌ردۆگان گوتوویه‌تی فێلمان لێ كراوه و خودا لێمان ببوورێت كه بڕوامان پێیان كرد، كه مه‌به‌ستی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه، له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه ناوبراو ده‌ڵێت” نازانم كه ئایا خودا لێتان خۆش ده‌بێت یان نا كه بڕواتان به گوله‌نییه‌كان كرد، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم خه‌ڵكی كورد لێتان خۆش نابێت.
پەرلەمانتارەكه‌ی هه‌ده‌په باس له‌وه‌شده‌كات” كه دامه‌زرێنه‌ری ئاكپارتیشه ده‌ڵێ له ساڵی 2008 به سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی گوتووه كه ده‌نگی كوردان له بیر مه‌كه‌ن، هه‌رگیز شتێك مه‌كه‌ن كورده‌كان لێمان بڕه‌نجێن، بۆیه بینیمان له 7ی حوزه‌یران كورده‌كان پشتیان له ئاكپارتی كرد و روویان له هه‌ده‌په كرد، توانیمان 80 كورسی په‌رله‌مانی بهێنین، ئێستەش كورد ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌خێر به پێش به‌ڵێ بكه‌وێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات” كه 18 ماده هه‌یه له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدا كه هیچ جیاوازیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ئازه‌ربێجان.