پارتی:واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڵام ئێمه‌ دژین

خواكوڕك

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت”كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بایكۆت ناكه‌ین، هه‌ڵوێستی جدیشمان ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پرسه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌ر چه‌نده‌بڕوامان به‌ سه‌لیم جبوری نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ی كرده‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێ.

(د.عەرەفات کەرەم) سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق راگەیاندوه‌”ئیمه‌ ده‌چینه‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی رووده‌دات، ئاگاداری هه‌ولی ئه‌وه‌شین گه‌ ده‌یانه‌وێت واژۆ كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ لادانی پارێزگاری كه‌ركوك،ئەگەر بزانین مەترسییەک ھەیە لەسەر پرسێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی وەک پرسی ھەڵکردنی ئاڵا، ئەوا وەک فڕاکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات و ھەڵوێستی خۆمان دەبێت.”

(كەرەم) دەڵێ “من بە ناوی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دووپاتی دەکەمەوە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جێگەی متمانەی ئێمە نییە و دەکرێ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق زۆر شت روو بدات، بەڵام ئەوکات ئێمە قسەی خۆمان دەبێت و بێدەنگ نابین.”

Back to top button