په‌رله‌مانتارێك واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاری ده‌كات بزانه كه‌یه
خواكوڕك
پەرلەمانتارێكی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدهگهێنێت” مانگی ئه‌یلول له كاتی هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم و په‌رله‌مانی كوردستان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستانیش ده‌كرێت.
(د. ئەردەڵان نورەدین) ئەندامیپهرلهمانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندوه”ئێمه ئاماده‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، راپرسی بۆ ریفراندۆمیش ده‌كرێت، له یه‌ك كاتدا و له مانگی ئه‌یلولی ئه‌م ساڵ.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی زیاتر گوتویه‌تی”هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك ئێمه و به‌غدا پیكه‌وه نابه‌ستێته‌وه بۆیه ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بین و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌وپرسه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر دیاریكردنی وهختهكهش ئەگەرچی هەندێك بۆچوونیش هەن لەگەڵ ئەوەن مانگی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت، هەرچۆنێك بێت هەڵبژاردن و ریفراندۆم لە مانگی تشرینی دووەم تێناپەڕێنێت.