قاوه‌چی: به‌ره‌ی توركمانی زۆری نازی پێدراوه بۆیه دژی ئاڵای كوردستان و ریفراندۆمه
خواكوڕك
جێگرى سه‌رۆكى پارتى چاكسازى توركمانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك و پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی لایه‌نه توركمانیه‌كان رایگه‌یاند:پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستان دوو شاكاری هه‌ره به‌هێز و مه‌زنی ئه‌م گه‌ل و ووڵاته‌ن و ئێمه شانازییان پێوه‌ده‌كه‌ین.
(مونا قاوه‌چى) جێگرى سه‌رۆكى پارتى چاكسازى توركمانی رایگه‌یاندوه”له كاتی كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، به راشكاوی پێمان وتن و ره‌خنه‌مان گرت لێیان كه زۆر له حه‌دی خۆیان زیاتر روویان داوه به به‌ره‌ی توركمانی و له كه‌ركوكیش ئه‌و ره‌خنه‌یه‌مان له پارێزگاری شاره‌كه گرت، ئه‌وان ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن كارێكی باش نیه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هێناویانه‌ته سه‌ر جاده كارێكی باش نه‌بوو، ئه‌گه‌ر بابه‌ت هێنانی خه‌ڵك بێ بۆ سه‌ر شه‌قام ئه‌وا ئیمه‌ش دوو هێنده خه‌ڵك دێنینه سه‌ر شه‌قام.
قاوه‌چی زیاتر گوتی”پێش ئه‌وه‌ی ئاڵا له كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت، پێیان گوترابوو به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو تا كاتی به‌رزكردنه‌وه و بریار دانی بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن موزایه‌ده‌ی سیاسیه و هیچ تر نیه، له هه‌منكاتدا به‌ره‌ى توركمانى خاوه‌نى يه‌ك كورسييه له په‌رله‌مانى كوردستان و (ئايدن مه‌عرووف) سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى وا ره‌فتار ده‌كات كه خۆى به سه‌رۆكى هه‌موو حزبه‌كان پيشان بدات و ئێمه‌ش دژى ئه‌و جۆره ره‌فتاره‌ين و پێمان قبول نیه و به نوێنه‌ری هه‌موو توركمانه‌كانی نازانین.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” به‌ره‌ى توركمانى له كه‌ركووك دژى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان پڕۆژه‌يه‌كى بۆ په‌ره‌لمانی عێڕاق به‌رز كرده‌وه و داوايكردوه” ته‌نيا ئاڵاى عێراق له شاره‌كه هه‌ڵبكرێت و له به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانی عێراق بڕيارێكى دژى ئاڵاى كوردستان ده‌ركرد و داوايكرد ته‌نيا ئاڵاى عێراق هه‌ڵبكرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه جێ به‌جی ناكریت و هیچ به‌هایه‌كی نیه نه له لای كه‌ركوكییه‌كان نه لای هه‌ریمی كوردستانیش.