به به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پارتی و یه‌كێتی له ئاستێكی باڵا كۆده‌بنه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه پارتی و یه‌كێتی به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، (مه‌سعود بارزانی) دووه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له سه‌ر پرسی ریفراندۆم و چه‌ند پرسێكی گرنگی تری نێوانیان.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان پارتی و یه‌كیتی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه (هۆشیار زێباری) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندوه “کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دەرئەنجام و سەردانی شاندی هاوبەشی هەردوولایە لەگەڵ لایەنەکانی کوردستاندا سەبارەت بە گشتپرسی”.
دوای كۆبوونەوەی 2/4/2017 ی پارتی و یەكێتی به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام،كە تێیدا بڕیاردرا ئەمساڵ گشتپرسی ئەنجامبدرێ، تاوەكو ئێستا بە شاندی هاوبەش لەگەڵ یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزووتنەوە، شیوعی، سۆشسالیت، زەحمەتکێشان، 11 حیزبی تورکمان و پارتە کرستیانەکان كۆبوونەوەتەوە و سەرجەمیشیان پشتگیری‌یان بۆ گشتپرسی راگەیاندووە.