گوته‌بێژی كۆشكی سپی:مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د مه‌حاڵه‌ هێرشه‌كه‌مان كۆتا هێرش نابێ بۆ سه‌ر سوریا

خواكوڕ

گوته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ سوریا ڕایگەیاند: مەحاڵە سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد بتوانێت بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە.
گوتەبێژی فەرمی کۆشکی سپی (شان سپایسەر) بە ڕۆژنامەنووسانی گوت ” ناتوانێت سووریایەکی ئارام بێنێتە پێش چاوت لەکاتێکدا ئەسەد لە دەسەڵاتدا بێت. پێم وانیيە ئەو سیناریۆیە ببێت، بۆیه‌ کاری سەرەکی ئەمەریکا شکستپێهێنانی (داعش)ە لە سووریا و دوایی ” دروستکردنی ژینگەیەکە بۆ گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیدا” هەروەها گوتی”یەک ئامانج هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان، ئێستا ناکۆکییەکان لە حەوتەم ساڵیایەتی، ئامانجەکە ئەوەیە شوێنێکی پارێزراو دروست ببێت لە سووریادا تاکو خەڵکی سووریا ناچار نەبن وڵاتەکەی خۆیان بەجێبێڵن.
سپایسەر وتیشی ئەو هێرشە لەوانەیە کۆتا هێرش نەبێت.
له‌ كۆتاییدا ناوبراو گوتی” ئەگەر گاز بکەیت بە مناڵێکدا ، ئەگەر تەقینەوە ئەنجام بدەیت و خەڵکی بێتاوان بکوژیت ئەوا پێم وایە وەڵامدانەوەیەک دەبینیت لە سەرۆکەوە، ئەوە جێی قبووڵ نیيە.

ئه‌م لێدوانی گوته‌بێژی كۆشكی سپی دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌مریكا دوای كیمیابارانه‌كه‌ی شاری شانشیخوونی سوریا به‌ مووشه‌كی تۆماهۆك هێرشی كرده‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شعیرات و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری لێدان له‌ پایی ئه‌و هێرشه‌ كیمیاییه‌.

Back to top button