538 خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شارۆچكه‌ی گوڵاڵه‌

خواكوڕك

بەرێوەبەری ناحیەی گوڵاڵه‌ رادەگەیەنێت” ئەمڕۆ سێ شەممە (538) خێزانی ئاوارەی شەری داعش دەگەڕێنەوە بۆشوێنەكانی خۆیان و دووباره‌ ده‌ست به‌ ژیانیكی نوی ده‌نه‌كه‌وه‌ له‌ شارۆژكه‌ی گوڵاله‌.

(یه‌عقوب یوسف) بەرێوەبەری ناحیەی گوڵاڵه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی ڕاگەیاندوە” سەر لەبەیانی ئەمڕۆ  سی شه‌ممه‌ 11/4/2017 دەست دەكرێت بە گەڕانەوەی 538 خێزانی ئاوارەی ناحیەی گوڵاڵه‌ بۆ شوینەكانی خۆیان له‌ سنوره‌كه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” ئه‌و خێزانانه‌ تا ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری گوڵاڵه‌ ده‌ژیان به‌ هۆی درووستبوونی شه‌ڕی داعش به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌ شاره‌كه‌یان جێ هێشت و ئاواره‌ بوون ئێستاش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مال و حاڵی خۆیان پاش سێ ساڵ.

Back to top button