یەكێتی و یەكگرتوو دژی گۆڕان هاتنە سەر خەت

خواكوڕك

لە وتارێكی دا عەبدولڕەزاق شەریف بەرپرسی میدیای گۆڕان، هێرشی تووند دەكاتە سەر گەڕی دانووستاندنەكانی ئەم دوایەی لایانە سیاسیەكان لەگەڵ فواد حوسێن و تەشیر و جنێو هەم بەنوێنەری بارزانی دەكات، هەم هێرشی تووند دەكاتە سەر یەكگرتووی ئیسلامی و لەبەرامبەریش دا هەم یەكێتی و هەم یەكگرتووی هێرشی تووند دەكەنە سەر گۆڕان و بەدژی یەكرێزی هێزەكان دەیبینن.

 

لەو بارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە،  ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی کوردستان، دەربارەی وتارەکەی بەرپرسی راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی:” ئەو جۆرە گوتارانە خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی پێكەوەیی ناكەن‌و هەنگاوەكانی نزیكبوونەوەی ئەم دواییەی لایەنەكان پێچەوانە دەكەنەوە بە ئاراستەی نەرێنیان دەبەن”.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە  دەلێت :” پێشتریش ئەندام سەركردایەتییەكی پارتی لێدوانێكی دابوو، دژی هەنگاوەكانی ئاشتی ‌و نزیكبوونەوەی لایەنەكان بوو، وەك چۆن ئەو لێدوانەم پێ‌ خراپبوو لەدژی قسەم كرد، بەو جۆرەش ئەو گوتارەی عەبدولڕەزاق شەریف خزمەتێك بە پڕۆسەكە ناكات، بۆیە دەبێت حیزبەكان رێگە نەدەن، كادرەكانیان بەو جۆرە لێدوان بدەن”.

 

هەروەها ئەبوبەکر هەڵەدنی، وەڵامی بەرپرسی راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت:” وابزانم تۆ محەممەد حاجی و كاروان ساڵح وباژێروانی دوكان وباژێروانی خەبات و توانا هۆشیار و كێ و كێت لێ بووە بەیەكگرتوو”.

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی هەروەها دەنووسێت: “بە چ حەقێک تۆ ئەندامە پاڵەوانەکانی بادینانی یەکگرتوو بە پارتی ناو دەبەی؟ دەلێت کورد وتەنی ماڵی خۆت لە شووشە بێت بەرد لە ماڵی خەڵک مەگرە”.

Back to top button