ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شارێكی كوردستانی خوێناوی كرد

 

خواكوڕك

تەقینەوەیەك لە شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان قوربانی له‌ نێو ته‌قینه‌وه‌كه‌ بوونی هه‌یه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/4/2017، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری دیاربه‌كر لە باکووری کوردستان رووی دا و ژمارەیەک هاووڵاتی و پۆلیس بوونەتە قوربانی، تەقینەوەکە لە ناوچەی (باغلار) لە نزیک فێرگەیەکی پۆلیسی دژەتیرۆر لە شاری دیاربه‌كر رووی داوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزاندراوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە.

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک هاووڵاتیی و پۆلیس گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، بەڵام تاوەکو ئیستا هیچ ئامارێک بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە.

Back to top button