گروپێكی چەكدار هێرش دەكەن سەر سوپای حەرس سەوری ئێران

خواكوڕك 
شەوی ڕابردو لە شارۆجکەی کۆرینی سەربە شاری زەهیدان ژمارەیەک چەکدار توانیان ئەفسەرێکی سەربە لیوای ۱۱۰ ی هێزەکانی پاراستنی شۆڕش ( حەرەس سەوری) بکوژن”.
ئاژانسە ئێرانیەکان ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە دوای کوشتنی ئەو ئەفسەرە هێزەکانی بەسیج توانیویانە دوو لەو چەکدارانەی کە کردەوەکەیان ئەنجام داوە بکوژنەوە”.
تا ئێستا نەزانراوە کە کێ لەپشت ئەو کارەوەیە بەڵام گومان دەکرێت گروپە جودا خوازە بەلوچیەکان ئەنجامدەری ئەو کارە بن چونکە پێشتریش دەیان کردەوەی لەو شێوەیان ئەنجامداوە.

Back to top button