سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک درۆکانتان گەورەن
خواكوڕك
پاش دەنگۆی داگرتنی ئاڵای كوردستان لە پارێزگای كەركووك، رێبوار تاڵەبانی دێتە سەر خەت و دەلێت درۆكانتان زۆر گەورەن، ئاڵای كوردستان دانەگیراوە دەشلێت هەواڵی هەندێک کەناڵ بەدرۆ دەخاتەوە تایبەت بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگەکان.
لە پەیجی تایبەتی خۆی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەبارەی ئاڵای كوردستان و هێنانە خوارەوەی ئاڵای كوردستان دەلێت ئەو درۆیانە گەورەن و ئاڵای کوردستان دانەگیراوە، دەشلێت بریاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ئێستا لەجێبەجێ كردن دایە لەسەر تەواوی دەمەزراوە فەرمی و نافەرمیەكان”.
پاش بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هاوکات ڕەخنە لەو کەناڵانە دەگرێت و دەڵێت پێۺ بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەو شێوەیە دەبوو ڕای فەرمی دامودەزکاگان وەربگیرایە