ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هه‌والێكی NRT به‌درۆدخاته‌وه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاحكومیه‌كانی شاری كه‌ركووك بڵاوكرایه‌وه ، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەیاننامەیەکی لەسەر داگرتنی ئاڵا بڵاوکردەوە و دەڵێت “هەڵکردنی ئاڵا داگرتنی بۆ نییە”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا کەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڵاوی كردۆته‌وه كه ئاراسته‌ی له چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیاییه هاتووه ده‌ڵێت:”هه‌ندێک له ده‌زگا و که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کان هه‌واڵێکیان بڵاوکرده‌وه گوایه (ئاڵای کوردستان له سه‌ر بینای فه‌رمانگه میرییه‌کانی پارێزگای که‌رکووک داگیراوه).
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاماژە بەوەشکدەکات “ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک خه‌جت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه سه‌رتاپای هه‌واڵه‌که دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه و هه‌روه‌ها به‌داخ و دڵگرانین له هه‌ندێک له‌و ده‌زگایانه‌ی هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه ده‌بوایه وه‌ک پێشه‌ی راگه‌یاندن پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که بڵاوکاته‌وه له راستی و دروستی بکۆڵێته‌وه ، وهه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پارێزگا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه بڕیاری هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان شان به شانی ئاڵای عێراق بڕیارێکه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه و بووه‌ته بڕیاری گه‌لی که‌رکووک پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بێت و ئه‌وه که‌رکووکییه‌کانه بڕیاری داگرتنی ئاڵا ده‌ده‌ن یاخود به پێچه‌وانه‌وه وهه‌ره‌وه‌ها ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی که‌رکووک رێککه‌وتووه به هه‌ڵکردنی ئاڵاکه به‌پێی ریکخستنی تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار وبه‌یه‌ک ئالا هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت بۆ رێکخستنی ئه‌و بڕۆسه‌یه به شێوه‌یه‌کی یاسایی و شارستانی”.