ئهنریكی:مهترسی خۆی بۆ یارییهكهی ئهم شهو لهگهڵ یوڤی راگهیاند
خواكوڕك
بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشهلۆنە و یوڤانتۆس رووبەرووی یەكترببنەوە له نێو یاریگای خانمه پیرهكهی ئیتاڵیا بهڕێوهبچێت له كاتژمێر 09:45 خولهكی ئهم شهو.
لەبارەی یارییەكە (لویس ئەنریكی) راهێنەری یانەی بەرشلۆنە رایگهیاند” ئامار و ژمارەكانی یوڤی زۆر سەرسورهێنەرن ، لەئێستاشدا تیپەكە لە لووتكەیە، سەركەوتن بەسەر ركابەرێكی لەم جۆرە زۆر قورسە ، وێرای ئەمەش دەمانەوێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و سەركەوتن تۆمار بكەین”.
ئەنریكی گوتیشی ” یوڤینتۆسی ئێستا و یوڤینتۆسی (2015) زۆر جیاوازە ، كۆمەلێك یاریزان رۆیشتوون و كۆمەڵێكی دیكە پەیوەندی بە تیپەكە كردووە، بۆیه نازانم كام یوڤینتۆس باشترە ئێستا یان یوڤی یاری كۆتایی بەرلین بەڵام شتێكی روونە وەڵامی ئەم پرسیارە لای ئەلێگرییە”.