لە كۆبوونەوەكەدا رۆڵی لایانەكان لە كۆمیتەی 7 كەسی بۆ ریفراندۆم دیاری كراوە

خواكوڕك
بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، هەڵسەنگاندن لەسەر سەردانی شاندی هاوبەش كراو، راپۆرتی زارەكی خراوەتە بەردەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی، پارتی و یەكێتی، باس لە كاراكردنەوەی پەرلەمانیش كراوە”.
هەر پاش كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەنێوان مەلا بەختیار و فازل میرانی ئەنجامدرا، مەلا بەختیار لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا مەلا بەختیار رایگەیاند،پرسی ریفراندۆم و میكانیزمی یاسایی ریفراندۆمهكه كراوه و كۆمیتهیهكی 7 كهسی بۆ ریفراندۆم له لایهنهكان پێكدێت و یهكهم لایهنیش بزوتنهوهی گۆڕانه كه قسهیان لهگهڵدا دهكرێت”.
هەروەها گوتیشی دهربارهی كاراكردنهوهی پهرلهمانی كوردستان بۆچوونی یهكێتیمان خستووهته بهردهستی پارتی و كاك مهسعود بارزانی و بڕیاره له كۆبوونهوهی داهاتووی پارتیدا قسهی لهبارهوه بكرێت، هەروەها دەشلێتلە كۆبوونەوەكەدا قسەمان لەسەر ئەو پرسە كردووە و لێکدانەوە و بۆچوونی خۆیان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان خستووەتەڕوو”.
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاماژهی بهوهكرد، ئهم پرسه مافێكی رهوای خهڵكی كوردستانه و لهگهڵ بهرپرسانی بهغداش باسمانكردووه و گوتوومانه كارێكی واتان نهكردووه ههستبكهین هاووڵاتی عێراقین هەروەها گوتیشی دوو دەستە بۆ پرسی ریفراندۆم پێکدەهێندرێن. مەلا بەختیاریش گوتی، بەلایەنی كەمەوە كۆمیتەكە لە حەوت حیزب پێكدێت، بزووتنەوەی گۆڕانیش یەكەم لایەن دەبێت پەیوەندی پێوە بكەن، بەپێویست و گرنگیشی زانی گۆڕان بەشداری ریفراندۆمەكە بكە”.
فازڵ میرانی داوای لە میدیاکانیش کرد، قسە باشەکانمان بە باشی بگوازنەوە و ئەگەر قسە خراپەکانی ئێمە نەگوازنەوە باشترە. دووپاتیشی کردەوە: ”لەسەر ڕیفراندۆم مۆڵەت لە کەس وەرناگرین، تەنیا مۆڵەت لە میللەتی خۆمان وەردەگرین. ئەمە مافێکی سرووشتیی خۆمانە، لە ئەمریکا ڕیفراندۆم لەسەر کردنەوەی گازینۆیەکی قومار دەکرێت، ئێمە میللەتێکین لەوەتەی مێژوو هەیە لەسەر خاکی خۆمانین، کەس بۆی نییە پێمان بڵێ ئەو مافەتان هەیە یان نا“.