نامەیەكی نەوشێروان مستەفا بۆ لاهور تاڵەبانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

لەپەیامێك دا كە بەشێك لەمیدیاكانی یەكێتی نزیك لە لاهور تاڵەبانی لەزاری پۆڵا جەنگی تاڵەبانی نامەیەكیان بڵاو كردۆتەوە، تێیدا نەوشێروان مستەفا هانی لاهور تاڵەبانی دەدات لەدژی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی و دەلێت من پشگیریت دەكەم لە رووبەرو بوونەوەی مەكتەبی سیاسی و هەروەها دەشلێت، تۆ نوێنەرایەتی من و مام جەلال دەكەیت!.

هەر لە پەیامەكەدا نەوشێروان مستەفا ئەوەش بۆ لاهور تاڵەبانی دەخاتە روو، كە لەئێستادا دەنگی دلێر و دژ بە ناشافافیەت و نادادپەروەری لەهەرێمی كوردستان، ئەوە تۆیت بوێرانە قسە دەكەیت و بە فیعلیش رووبەروییان دەبیتەوە، تۆئێستا بەرجەستەی كەسایەتی مام جەلال و من دەكەیت، ئێمە خەباتمان بۆ رزگاری لەدەست دیكتاتۆر دەكرد، تۆش ئێستا خەباتی بۆ ئازادی و دیموكراسی دەكەیت بۆیە دڵنیام سەركەتوو دەبیت، چونكە هێز و جەماوەر و ئازادیخوازیت لەگەڵ دایە”.

لەكۆتای پەیامەكەدا نەوشێروان دەشلێت ئەوەش بزانە من مێژووییەكی زۆرم لەگەڵ ئەو مەكتەبی سیاسیەنەدا هەیە دەزانم تەنها بیر لە بەرژەوەندییە تایبەتی و زاتییەكانی حۆیان دەكەنەوە، بەردەوام بە و منیشت پشتوانت دەبم”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم نامەیە لە هی نەوشێروان مستەفا ناچێت بەناوی ئەوەوە بڵاو كراوەتەوە، خۆ ئەگەر بەناوی ئەویش بێت، ئەوە بەشێوەیەكی زۆر منداڵبازارانە نەوشێروان دەیەوێت یەكێتی پارچە پارچە بكات، بەشێوەی تۆ ئازای خۆت بكوژە هانی لاهور تاڵەبانی و ئەوانی تر دەدات”.

پۆستی پۆلات جەنگی
پۆستەكە لەمیدیاكانی یەكێتی بڵاو دەكرێتەوە

 

Back to top button