بزانە چانتا پڕەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چی تێدا بووە بۆ رووسیا
خواكوڕك
ریكس تیلرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بەسەردانێك گەیشتە پایتەختی رووسیا ئەمەش لەكاتێكدایە لەسەرەتای كابینەی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریكا، یەكەم بەرپرسە پلە باڵایە سەردانی رووسیا دەكات، ئەمەش جانتایەكی پڕ لە دۆسیەی گرینگی لەگەڵ خۆی برد بۆ رازی كردنی رووسیا لە كۆمەڵێك پر و كێشەكانی نێوانیان”.
بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵیە جیهانیەكان، وەزیری دەرەوە پەیامی رۆژئاواشی هەڵگرتووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەم سەردانە دوای كۆبوونەوەی حەوت وڵاتە گەورەكەی پێشەسازییەكە بوو لە ئێستالیا و پێدەچێت لەو پەیامەدا بە رووسەكان بلێن، ئێوە دوو بژاردەتان لەبەردەستدایە، یان دەبێت لەگەڵ ئێمە بن یان دەبێت لەگەڵ بەشار ئەسەد بن”.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی تیلرسۆن، دوایین ده‌رفه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی بێت، تا بۆیان روونبێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ بژاره‌ی دیكه ببه‌ن و سزای دیكه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، له رووی دیپلۆماسییه‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووسیا بكه‌ن، چونكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا”بۆریس جۆنسۆن” پێشتر لێدوانێكی له‌و شیوه‌یه‌ی دابوو”.
رۆژئاوا ده‌یه‌وێت به‌و رێگه‌یه، پارێزبه‌ندی و په‌رده‌ی پاراستنی سه‌ر ئه‌سه‌د هه‌ڵماڵێ، ئه‌و رژێمه‌ی به‌هێزترین هاوپه‌یمانی هه‌یه له جیهان كه رووسیایه، دوای ئه‌وه‌ش به ئازادییه‌كی زۆره‌وه بكه‌ونه جوڵه له دژی.
ئه‌مریكا تا ئێستاش پێیوایه، ده‌رفه‌تێك ماوه تا رووسیای پێ رازیبكات و ئه‌و په‌یامه‌ی پێبگه‌یه‌نێت” هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د، سوود و خێری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی رووسیا نییه”.