عەبادی ناكرێت ریفراندۆم لەكەركووك ئەنجام بدرێت

خواكوڕك 

ئەمرۆ ئێوارەی 11ی 4ی 2017 سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند ناكرێت لە ئێستادا ریفراندم لە كەركووك ئەنجام بدرێت بۆ گەرانەوەی كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستان، 

هەروەها عەبادی راشی گەیاند،  ناکرێت ریفراندۆم لە کەرکووک بۆ چوونە پاڵ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، لەکاتێکدا بەشێک لە پارێزگای کەرکووک لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە و خەڵک لەو پارێزگایە ئاوارەن”.

راشیگەیاند،  بە یەک ئەندازە لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک نزیکم و دەخوازین پرسی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بە هاوکاری و دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت”.

بەڵام هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی دەلێت ریفراندۆم لە كەركووك و تەواوی كوردستان ئەنجامدەدرێت”.

Back to top button