دەوڵەتی کوردستان ئەمری واقعە
بهمن کاك عبداللە
سەرکردایەتی کورد لە ساڵانی ۲٠٠۳ تا ۲٠٠٥ ، و نوسینەوەی دەستوری دایمی عێراق ، هەڵسوکەوتیکی ژیرانەیان کرد و دەسکەوتی باشیان بۆ کورد لە دەستوور چەسپاند .
ساڵی ۲٠٠۳ دوای کەوتنی ڕژێمی بەعس تائەوکاتەی دەستور نوسرایەوە ، سەرکردایەتی کورد و بەتایبەت شەخسی سەرۆك بارزانی زور بەتوندی ڕوو بەڕووی پۆل بریمەری حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە عێراق وەستانەوە ، لەمەسەلەی دامەزراندنی یەک حکومەتی مەرکەزی لە بغداد و هەروەها پاشان پرۆژەی فیدراڵی پارێزگاکان .
کورد فیدراڵی جوگرافی مێژووی لە دەستوری عێراق چەسپاند لەسەر بنەمای یەکێتی ئارەزوو مەندانە لە نێوان کوردستان و عێراق ، وە لە پێشەکی دەستورەکەدا نوسراوە پابەند بوون بەدەستور زامنی یەك پارچەیی خاکی عێراق ە ، واتە گەر دەستور پێشێل کرا ئیدی یەك پارچەی عێراق و یەکێتی ئارەزوو مەندانە نرخی تورێکی نامینێ .
شیعەی حوکم ڕانی عێراق لەژیانی نەباوەڕی بەدەستور هەبوەو نە جێ بەجێشی کردوە وەک خۆی ، نمونە زۆرن ، چونکە شیعە ۱٠٠ ساڵە خەون بەوە دەبینێت عێراق بکاتە دەوڵەتێکی شیعی ، بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش تەنها کورد ڕیگرە لەبەردەمی ، لەسەرەتاوە هەوڵی بێهیز کردنی کورد دراو دواتریش هەوڵی بەجاشکردنی بەشێك لەکورد ، بەڵام هەردوو ڕیسەکەیان بارزانی کردیەوە بەخوری ، بۆیە ئیستا کورد زور لە ۲٠٠۳ بەهێزترەو کارتی زیاتری لەبەردەستەو شیعەش زۆر حەزدەکات کوردی لی جیا بێتەوە بۆ ئەوەی ئامانجە سەرەکیەکەی لەدروستکردنی عێراقی شیعە بەدەست بهینێت .
کوردستان لە ۱۲ ساڵی ڕابردوو بۆ جیهانی سەلماند کە کورد گەلێکی مەدەنیەو توانای خۆ بەڕیوە بردنی هەیە و دژی شەڕەو لە گەڵ پێکەوە ژیانە ، سەلماندی کەمەسیحی و شەبەك و یەزیدی و کاکەی و موسڵمانی سونە و شیعە دەتوانن لە کوردستان پێکەوە بژین ، پێشمەرگەش بۆ دونیایی سەلماند کەدەتوانی تیرور تیک بشکێنێ و ووڵاتی خۆی بپارێزێ .
هیچ دەوڵەتێکی ئەوروپی یان ئەمریکی نیە دژی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بێت ، گەر لەگەلی نەبێت دژیشی نیە ،،،، تورکیا لەنیوان سێ اختیار دایە ، دەوڵەتیکی مەدەنی کوردی دراوسێی بێت و ئارامی سنورەکانی بپارێزێت ، یان دەوڵەتیکی توندرەوی داعش ئاسا کەلەدوای داعش دروست بێت ، یان دەوڵەتیکی شیعەی سەر بەئیران ، بێگومان اختیاری یەکەم هەلدەبژێرێت ،، ئیران یان دەبێت دان بەدەوڵەتی کوردستان بنیت بۆ ئەوەی سنورەکەی بەئارامی بمینیتەوە یان گەر دوژمنایەتی بکات لەداهاتوو کوردستان دەبێتە ئەو پریشکە ئاگرەی کە ئیران دەستی پییدا دەچزێت .
بۆیە ئیستا کورد تەنها جورئەتی بڕیاردانی پێویستە بۆ ئەوەی ئەمری واقع دروست بکات ، ئەوکات دەبینین چۆن تورکیا پێش ووڵاتان دەکەویت لەدان پیدانانی ، ئەو جورئەتی بڕیاردانەش لە بارزانی دا هەیە و بڕیاریش دەدات .