پەیامی 59 تۆماهۆكەكەی ئەمریكا چی تێدا بوو
رێكان سەباح
بێگومان هەر رووداوێكی عەسكەری رەهەندی جیاوازی هەیە، خوێنەوەی ئەو داش جوڵاندنە عەسكەریە، دەمان باتە ژێر كۆمەڵێك پرسیاری جیاواز و رەهەندی جیاواز، پرسیار لێرەدا ئەوەیە، بۆچی ئەمریكا 59 مووشەكی تۆماهۆكی كردە وەڵامی هێرشی رۆژی سێشەممە 4ی4ی2017 چەکی کیمیاوی ناوچەی خان شەیخونی لە پارێزگای ئیدلیب، كە تێیدا فڕۆكهخانهى شهعيراتى سهربازى كراوە ئەمانج كە لە سەدا 25ی هێزی ئاسمانی رژێمی سوریا پێك دەهێنێـت، لەو هێرشە مووشەكیەدا، كە ئەنجامدرا لەسەر ئەو فرۆكەخانەیە، 40 رێڕهوى سهرداپۆشراوى كۆنكرێتى ههبوون بۆ فڕۆكهكان و ژمارهيهكى زۆرى فڕۆكهى ميگ 23 و ميگ 25 و سيخۆى 25 جهنگى لێ بووه و دوو رێڕهوى سهرهكى ههبووه، كه درێژى ههريهكهيان 3 كيلۆمهتر بووه و مووشهكى سام 6 بهرگرى ئاسمانى لێبووه، ههروهها له فڕۆكهخانهكهدا بارهگاى فهرماندهيى ليواى 22ی سوپاى سوورياى لێبووه، بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكان، هێرشە مووشەكیەكەی ئەمریكا ئامانجەكانی پێكاوە”.
ئەوەی لێرەدا شایانی خوێنەوەیە، ئەم مووشەكانە كۆمەڵێك پەیامی جیاوازی هەڵگرتووە، ئەوەی كە ئەمریكا ئاشكرای كردووە، بەهێلی سوربەزاندنی بەشار ئەسەد پێناسە كراوە، بەڵام ئایا تەنها ئەمە بەسە بۆ ئەوەی لەو هێرشە مووشەكیە تێبگەین؟! بێگومان نەخێر ئامانجی تر و رەهەندی تری تێدا زاڵ بووە، ئەوەش هەرەسی ئەخڵاقیەت لە دونیای سیاسی و پێشەڵكردنی بەها سیاسیەكانە، كە خەریكە جیهان بەرەهایی بەرەو بێ ئەخڵاقیەتی سیاسی و بەهاكان هەنگاو دەنێت، ئەمە لەزاری سامانزا پاوەر، نوێنەری ئەمریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دا ئاشكرا كرا كەكاتێك گوتی “پێویستە شەرم بكەن، بەڵام ئایا بەڕاستی ئێوە توانای شەرمكردنتان ماوە؟”. ئەم قسانەی نوێنەری ئەمریكا لەنەتەوە یەكگرتووەكان لەبەرامبەر هەر سێ دەوڵەت، سوریا و ئێران و رووسیادا هات، ئەمەش بەو مانایە بوو كە جیهان لە چەقی بێ شەرمی و هەرەسی بەهاكان و ئەخڵاقیەت دایە،ئەم ئاماژانە پێمان دەلێن كە جیهان دەستەوەستان وەستاوە لەبەرامبەر ئەو هەموو پێشەڵكاریە جەنگیەی كە رۆژانە لەسوریا ئەنجام دەدرێت لەهەمبەر خەڵكی سڤیل، دەستەوەشتانی دونیا لەبەرامبەر ئەو تاوانانە، كاریگەری راستەوخۆ لەسەر كۆی سیاسەتی جیهان دروست كردووە، بەشێوەیەك لە ئەوروپا، خەریكی تێزی بەهای سیاسی و ئەخڵاقی و مافی مرۆڤ بەرەو هەرەس دەچێت و راسیزمەكان ئەو دەرفەتە بۆ لێكهەڵوەشاندنەوەی ئەوروپا دەكەنە ئامانج”.
ئەمانە ئاماژەی روونن كە جیهان لە چ فەزایەكی مەترسیداری ڤیتۆی رووسیا و پاسەوانانی هیلالی تایفی دا دەژیت، بەشێوەیەك كە تێیدا سەروەر بوونی مرۆڤ و نەتەوەكان چۆن لە یەخەی زاڵم و دیكتاتۆرەكەی سوریا دا دراوە، ئا لێرەدا مووشەكی تۆماهۆكەی ئەمریكا لەواتا جیاوازەكاندا بەرجەستە دەبێت، وەڵامی فرە رەهەندی خۆی دەداتەوە، لە پاراستی جیهاندا، ئەمە لەزاری كەسایەتی دیاری ئیدارەی ئۆباما ئەنتۆنی بلینکن جێگری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا تركێنرا كاتێك گوتی پێدەچێت ترەمپ نەیەوێت (سەرۆکی جیهان بێت)، بەڵام کاتێک دیکتاتۆرێک رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرێت، ئیدی جیهان چاوی لە ئەمریکایە بۆ ئەوەی کاردانەوەی هەبێت، ئا لێرەدا ئاماژەكان بەروونی خۆیان نمایش دەكەن، ئەمەش پێشتر لەزاری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر بەروونی ئاماژەی پێدا كە ئەوەی لەسوریا دەگوزەرێت دیمەنێكی زۆر ئاڵۆزی لەناوچەكە و جیهان، واتا لێرەدا بەرجەستە دەبێت لە پاشەكشە جیهان لە پاراستنی بەها سیاسیەكاندا، بۆیە لە پاش مووشەكی ئەمریكا، رووسیا و ئێران دەكەونە چەقی رووبەرو بوونەوەی ئەخڵاقی سیاسی و بەها سیاسیەكانی جیهان، كاردانەوەكانی رووسیا تا ئەو چركە ساتە تەنها دەهۆلێكی راگەیاندنیە، بەڵام ئایا وەك رووسیا رایگەیاند پاش كاتژمێر 12ی 7 لەسەر 8ی 4ی 2017 دا هیچ گۆڕانكاریەك لە پەیوەندی ( رووسیا و ئەمریكا) روودەدات؟؟ وەڵامی ئەو پرسیارە لە هەڵوێستی ئەمریكا دیارە كە ئەمریكا پاڵپشتیەكی بەهێزی و كاریگەری هەیە لە ئاستی جیهان، هەر پێنج ئەندامە هەمیشەكەی جیهان لەدابەش بوون بەسەر رووداوەكانی سوریادا، زیاتر دەكەونە پشت ئیدارە دۆناڵد ترەمپ، دەوڵەتانی زلهێزی تریش لە هەڵوێستەكانیاندا، ئەو پاڵپشتیە بەئاشكرا وێنا دەكەن، بۆیە ئەمریكا بە هێزێكی زۆرەوە دەچێتە بەردەم پاراستنی بەها و ئەخڵاقی سیاسی لەجیهاندا، بەڵام ئایا رووسیا لە پاش كاتژمێر 12ی 7 لەسەر 8ی ئەو مانگە، پەیوەندیەكانی دەپچرێنێت، یان پاشەكشەیەكی بەهێز دەكات و لەگەڵ ئەمریكا دەچێتە گفتوگۆ بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكانی سوریا؟ ئەمە كات وەڵامی دەداتەوە؟”.