پەكەكە كێشە بۆ ئازادكردنی كچانی ئێزیدی درووست دەكات

خواكوڕك
نوسینگەی ڕزگاركردن و هێنانەوەی كچانی ئێزیدی لە ساڵی (2014) دامەزراوە، لەو كاتەوە تا ئێستا (2941) دوو هەزارو نۆسەدو چل و یەك كەس ئێزیدی ڕزگاركراون، لەوانە (64)لەڕەگەزی مێ بوون و (331) كەس لە ڕەگەزی نێر بوون، ئەوانی تریش منداڵن بەهەردوو ڕەگەزەوە ، ئەم نوسینگەیە لە دۆخی دۆزینەوەی هەر (ژن و پیاو منداڵ)ێكی ئێزیدی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەكەن.
“حوسێن قائیدی ” بەرپرسی نوسینگەی ڕزگاركردن و هێنانەوەی كچانی ئێزیدی ڕایگەیاند ” ئەو كچە ئێزیدیانەی لە سووریاوە بە ڕێگەی ڕۆژئاوای كوردستان ئازادیان دەكەن، لەلایەن پەكەكەوە گیروگرفتیان بۆ درووست دەكرێت و پەكەكەش لە میدیاكانەوە خەڵك چەواشە دەكەن و زانیاری چەواشەكارانە بڵاو دەكەنەوە، هێزەكانی پەكەكە چەندان جار ڕێگربوون لە كارەكانمان، بەردەوامن لە درووستكردنی گیروگرفت و جیالەوەش پەكەكە چالاكییەكانی ئێمە وەك چالاكی خۆیان لە میدیاكانەوە نیشان دەدەن “.
بەرپرسی نوسینگەی ڕزگاركردن و هێنانەوەی كچانی ئێزیدی ئاششكرای كردو دەلێت ” لەسەرجەم پشكنینەكان دەركەوتووە كە ئازاری جەستەیی دراون و بە ڕاپۆرتی پزیشكی سەلمێنراوە و بە گوێرەی سەرژمێری ئێمە تائێستا زیاتر لە (3400 ) هاولاتی ئێزیدی لە دەست داعشن و ڕزگار نەكراون و هەوڵی ئێمە بۆ ڕزگاركردنیان بەردەوامە “.

Back to top button