ئەیلولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام ئەدرێت

خواكوڕك
“دكتۆر ئەردەڵان نورەدین “ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “لەگەڵ هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەڕلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ڕاپرسی لەسەر ئایندەی هەرێم ئەنجام ئەدرێت “.
“د. ئەردەڵان نورەدین ” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند ” هیچ پەیوەندی و بەرژەوەندییەكمان لەگەڵ بەغدا نەماوە , مانگی ئەیلول تەمەنی یاسایی خولی ئێستای پەڕلەمانی كوردستان كۆتایی پێ دێت و پێویستە هەڵبژاردنێكی دیكە ئەنجام بدرێت ، بۆیە ئەو هەڵبژاردنە لە مانگی ئەیلول هاوشانی گشتپرسی دەبێت ، هەندێك بۆچوونیش لەگەڵ ئەوەدان مانگی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت ،هەرچۆنێك بێت هەڵبژاردن گشتپرسیش لەمساڵ دا ئەنجام ئەدرێت “.
بە پێی لێدوانەكەی “د.ئەردەڵان نورەدین ” بێت ، ڕیفراندۆم ناوچە جێناكۆكەكان ناگرێتەوە و بەڵام ڕەنگە لە كەركوك بەجیا لە هەرێمی كوردستان ڕاپرسی لەسەر ئایندەی پارێزگاكە بدرێت ، دەربارەی ئەنجامدانی ڕاپرسی لە ناوچە جێناكۆكەكان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت ” ئێمە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان بەردەوام داواكارین بە زوترین كات گشتپرسی بكرێت ، بەڵام مەرج نییە لە گشتپرسییەكەی هەرێمی كوردستان خەڵكی ئەو ناوچانە بەشدار بن “.

Back to top button