سیروان سیرینی:هه‌ر قوتابیه‌ك له ژێر ده‌سڵاتی داعش بووبێ پێویستی به خولی راهێنان و شیاندنه
خواكوڕك
سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌ێنێت”به‌داخه‌وه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌ڵكشاندایه، پێشمان وایه كه حكومه‌تی عێراقی مه‌به‌ستی نیه بایه‌خ به په‌روه‌رده و فێركردم بدات، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش تێبینیمان كردوه زۆر ئه‌سته‌مه ساڵی داهاتوو پڕۆسه‌ی خوێندن له موسڵ ده‌ستپێبكاته‌وه.
(سیروان سیرینی) سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه”به رێژه ریژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له سه‌رووی 30% كه ئه‌مه كاره‌ساته و رێژه‌كه‌ش له هه‌ڵكشانه، هه‌روه‌ها ره‌وشی په‌روه‌رده و فێركردن له عێراقدا زۆر له بارودۆخێكی خراپدایه و یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیشی گرنگيی نه‌دانی حكوومه‌تی عێراقه به‌م كه‌رته، به‌داخه‌وه عێراق به گشتيی له بواری په‌روه‌رده زۆر خراپه.
له ساڵانی حه‌فتاكان رێژه‌ی زیاتر له 25% پاره‌ی عێراق بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن ته‌رخانده‌كرا، ئه‌وكات رێژه‌ی دانیشتوان نزیكه‌ی 5ملیۆن كه‌س ده‌بوو، كه چی ئێستا رێژه‌ی دانیشتوان 35% زیاتره به‌ڵام 7% بودجه بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخانكراوه، كه ئه‌مه‌ش ناحه‌قیه‌كی زۆره و ره‌وایه‌تی ده‌دات به‌وه‌ی خویندن و فێربوون دوابكه‌وێت و عێراق تووشی هه‌ڵدێر بڕوات له‌و باره‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه زیاتر گوتویه‌تی”زۆر پێویسته ئه‌و قوتابییانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی (داعش)دا بوون پێویستییان به خول و راهێنان و شياندنه‌وه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی جارانى خۆيان.