سه‌عد خالید:ده‌بێت هه‌ل بقۆزینه‌وه ماوه‌ی 100 ساڵ ده‌بێ كورد دووره له سه‌ربه‌خۆی ئێستا زۆر نزیك
خواكوڕك
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:ئێمه ده‌زانین له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو ده‌رفه‌تی وا بۆ كورد نه‌هاتۆته پێش، بۆیه ئه‌وه‌ی ئیمه تێبینیمان كرد له پارتی و یه‌كێتی زۆر جدیین له سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
(سەعد خالید) ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان راگەیاندوه “ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ناگه‌نجێین و پێماوایه ناگه‌ین به‌یه‌ك، چونكه به درێژای مێژوو به‌غدا زوڵمی له ئیمه كردووه، تا گه‌یشت به بڕینی قوتی خه‌ڵك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌ریم، كه‌واته ده‌بی چیان لێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستاش بۆ كورد هاتۆته پێش زۆر گرنگه ئێمه هه‌له‌كه بقۆزینه‌وه، ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری رێككه‌وتن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئیمه كرد زۆر گرنگ و جدین له پرسه‌كه ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیانین، هیواداریشن پرسی ریفراندۆم هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه، هیواداریشین ئه‌نجامدانی ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی كوردستانی به‌دواوه بێت،ئیمه‌ش به رێژه‌ی 100% پشتیوانی پرۆسه‌كه‌ین و ئاماده‌ین بۆ هه‌موو پاڵپشتیه‌ك.
ئەندامه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان زیاتر گوتی” پارتی و یه‌كێتیش ئه‌مجاره زۆر جدین و ده‌یانه‌وێت هه‌نگاوێكی باش ببڕین وه‌كو كورد بۆ سه‌ربه‌خۆی، به هه‌موو لایه‌كیش هه‌وڵده‌درێت ئه‌و پرسه به سه‌ركه‌وتوی به‌ڕێوه‌بچێت.