وهزارهتی پهروهرده به هیچ شێوهیهك پرۆگرامی خوێندن كهم ناكهینهوه

خواكوڕك
لەبارەی داواکاری قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، گوتهبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی قوتابیان دەداتەوەو رایدهگهێنێت”ھیچ بڕیارێک نییە بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ قۆناغەکانی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی.
(سامان سیوەیلی) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوه” پێشتر دوو بەشی وانەی عەرەبی کەمکرایەوە، جگە لەوەش ساڵنامەی نوێی خوێندن بۆ سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەرین دانرا، بەجۆرێک پشووەکان ھەڵگیران و ١٤ ڕۆژیش تاقیکردنەوەکان دواخران، ئێستاش کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەچین و ماوەیەکی کەمی ماوە خوێندن، ئەستەمە دەستکاری پرۆگرامەکان بکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە باسی لهوهشكردوه” کێشە ئەوە نییە بڕیاری کەمکردنەوەی پرۆگرامەکان لەدەسەڵاتی پەروەردەدا بێت، چونکە قوتابی کە پۆلی ١٢ تەواو دەکات بەپێی ئەو پرۆگرامەی خوێندویەتی لەزانکۆ وەردەگیرێت، ئەگەر دەستکاری پرۆگرامەکانیش بکرێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەتوانێت قبوڵی قوتابیان بەجۆرێک بگۆڕێت و ستانداردی وەرگرتنەکەیان لەزانکۆو پەیمانگەکان تێکدەچێت.
جێگەیئاماژه بۆ كردنه ئهم وهڵامهی گوتهبێژی وهزارهتی پهروهرده لەکاتێکدایە” ڕۆژی 11/4/2017 ژمارەیەک لە قوتابیانی پارێزگای ھەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایانکرد، پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ پۆلی ١٢ و نۆی بنەڕەتی کەمبکرێنەوە.