هۆكاری داگرتنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك ئاشكرا بوو
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر داگرتنی ئالای كوردستان له شاری كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت”هیچ بڕیارێك نیه بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌شاره‌كه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت درۆیه و دووره له ڕاستی.
(ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاندوه” هیچ بڕیارێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان دابگیرێت، چ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه یان گوشارێكی ده‌ره‌كی هەبێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئاڵای كوردستان له‌شوێنی خۆیه‌تی و به شێوه‌یه‌كی فەرمی هه‌ڵكراوه، ئه‌وه‌شی هه‌یه له هه‌ندێك شوێن ئاڵای كه‌ركوك به شێوه‌یه‌كی ناڕێك و ناشرین هه‌ڵكراوه له رووی ره‌نگ و قه‌باره‌شه‌وه، بۆیه ئیمه ویستوومانه ئه‌و پرسه یه‌ك بخه‌ین و كه‌س له خۆیه‌وه ئاڵا دانه‌نێت،بۆیه ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئاڵای كوردستان به‌یه‌ك جۆر بێت و یه‌ك شێوه بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئالای كوردستان له‌سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵدراوه‌و له‌سه‌ر بینای پارێزگار دانه‌نراوه، (عه‌سكه‌ری) گوتی” نه‌خێر ئه‌و ده‌نگۆیه هه‌ڵه‌یه‌و راست نییه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگار یه‌ك بینایان هه‌یه‌و له‌سه‌ر بیناكه‌و له‌ناو بیناكه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئاڵای عیراق و كوردستان پێكه‌وه هه‌ڵدراوه.