داعش ته‌نها 7% خاكی عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌

خواكوڕك

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایدەگەیەنێت” دوای ئەوەی لە ساڵی 2014ەوە داعش كۆنترۆڵی لە40%ی خاكی عێراقی كرد لە ئێستادا تەنها كەمتر لە7%ی خاكی عێراقی بەدەستەوە ماوە له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وه‌شی له‌ ده‌ست نامێنێت.
(عەمید یەحیا رەسوڵ) گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە” دوای ئەوەی لە ساڵی 2014ەوە داعش كۆنترۆڵی لە40%ی خاكی عێراقی كرد لە ئێستادا ئەو رێكخراوە توندرەوە تەنها 6,8%ی خاكی عێراقی بەدەستەوە ماوە”
وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەهاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشداوە” داعش جگەلە چەند گەرەكێكی موسڵ لە ئێستادا تەنها شارۆچكەكانی (تەلەعفەرو قائم و حەویجەی) بەدەستەوە ماوە لە عێراق، له‌ موسڵیش داعش به‌ره‌و كۆتایی چوونه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی نزیك له‌وێش قه‌ڵاچۆ ده‌كرێن و نامێنن.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ داعش له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014دا  هێرشی كردە سەر عێراق و هەریەكە لە پارێزگاكانی (موسڵ و سەلاحەدین و ئەنبارو بەشێك لە پاریزگاكانی كەركوكو و دیالەی) كۆنترۆڵ كردو بەمەش كارەساتێكی گەورەی لەوناوچانەدا نایەوە دواتریش هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بەشی هەرزۆری ئەوناوچانەیان لە داعش پاككردەوە و توانیان زه‌برێكی كه‌وشنده‌یان لێ بده‌ن له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان و وه‌ده‌ریان بنێن.

Back to top button