سه‌در: به‌شار خوێنڕێژه‌ و چاره‌نوسی له‌ قه‌زافی باشتر نابێ

خواكوڕك
سەرۆكی ڕەوتی سەدر هێرش ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د و رایده‌گه‌ێنێت” داوا ده‌كه‌م به‌شار ئه‌سه‌د واز له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بهێنێت و با ئاگاشی له‌وه‌ بێت كه‌ چاره‌نوسی له‌ چاره‌نوسی قه‌زافی باشتر نابێت.

لەوەڵامی یەكێك لە لایەنگرەكانیدا سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر سوریا (موقتەدا سەدر) سەرۆكی ڕەوتی سەدر له‌ عێراق رایگەیاندوە” گه‌لی سوریا شایه‌نی زوڵم لیكردن و عه‌زابێكی له‌و شێوه‌یه‌ نین كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی ده‌یكه‌ن، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م به‌شار ئه‌سه‌د و تاقمه‌كه‌ی واز له‌ ده‌سڵات بهێنن و گه‌لی سوریا له‌ ژیر چه‌تری ئارامی و ئاسایشدا ژیان و گوزه‌رانی خۆیان به‌ڕێ بكه‌ن و دووربن له‌ تیرۆر و تۆقاندن، ده‌نا چاره‌نوسی به‌شار هیچ باشتر نابیت له‌ چاره‌نوسی قه‌زافی له‌ لیبیا، سه‌ركرده‌كانی تری عه‌ره‌ب كه‌ له‌ به‌هاری عه‌ره‌بیدا تێك شكێندرا و كوژران.

له‌ پارچه‌یه‌كی تری نوسینه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌د رایگه‌یاندوه‌” تەنها داوا لە بەشار ئەسەد ناكەم كەواز بهێنێت بەڵكو داواش لە عەبد رەبە منصور هادی سەرۆكی یەمەن و حاكمی بەحرێن دەكەم كە واز لەدەسەڵات بهێنن، ئه‌وانیش هاوشیوه‌ن و پێویسته‌ واز بێنن له‌ سته‌م و گه‌له‌كه‌یان سه‌ربه‌ست و ئازادبكه‌ن.

Back to top button