یه‌كێتی لێدوان له‌ چوار سه‌ركرده‌ سزادراوه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی به‌ بڕیاری لیژنه‌ی دیسپلینی حزبایه‌تی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هێرۆبرایم ئه‌حمد و پاڤێل تاڵه‌بانی) چوار سه‌ركرده‌ی یه‌كیتی سزادران، ئیستاش بڕیاری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رچووه‌ كه‌ نابێ لێدوان بده‌ن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) دوای سزادانه‌كه‌ی هه‌ر چوار سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ (سیروان كوێخا نەجم‌ و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد‌ و لاهور شێخ جەنگی‌‌ و عادل موراد) بە فەرمی نوسراویان ئاڕاستەكراوە و لێدوانیشیان لێ قەدەغەكراوە، ئه‌مه‌ش بەهۆی‌ فەرامۆشكردنی‌ دیسپلینی حزبایەتی‌ و پەیڕەوی ناوخۆی‌ یەكێتی‌.

 

 

 

Back to top button