تونێلە پڕ لەتەقەمەنیەكانی پەكەكە دەستی بەسەر دادەگیرێت

خواكوڕك

پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە لە نزیك شاری ئامەد تونێلێكی پڕ لە تەقەمەنی ئاشكرا دەبێت، لەلایان هێزە ئەمنیەكانی توركیا دەستی بەسەر دادەگیرێت و وەزیری ناوەخۆی توركیاش رایدەگەێنێت، ئەو تونێلە پڕ لە تەقەمەنیەی پەكەكە بۆ ئەوە بووە، كە چەك و تەقەمەنی لەوێوە ببنە بۆ ناو شاری ئامەد”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیای توركیا، پاش تەقینەوەكەی شاری ئامەد، كە میدیاكانی توركیا پەكەكە لەو بارەیەوە تۆمەتبار دەكەن، دەلێن پاش تەقینەوەكە هێزە ئەمنیەكانی توركیا دەستیان گرتووە بەسەر تونێلێكی پڕ لە تەقەمەنی پەكەكە كە لەوێوە چەك و تەقەمەنی دەبەن بۆ ناو شاری ئەمەد”.

هەر لەو باریەوە سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە كە تەقینەوەكەی رۆژی چوارشەممە 12ی 4ی 2017 کە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە لە ئامەد لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامدراوە بەو هۆیەوە، سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دا و یەکی دیکەش بریندار بوو، بەڵام سەرچاوەی میدیاكانی توركیا دەلێن کە ئەگەر هەیە تەقینەوەکە تیرۆریستی نەبێت”.

شایانی باسە پێشتر خواكوڕك ئاشكرای كردبوو كە پارتی كرێكارانی كوردستان لەسنوری پارێزگای دهۆك و ناوچەكانی شارۆچكەی ئامێدی چەندین تونێلی و خەندەقی لێدابوو، بەڵام تا ئەو چركە ساتە ئاشكرا نەبووە كە هۆكاری ئەو تونێل و خەندەقانە بۆچی بووە”.

تونێلی تەقەمەنی پەكەكە
Back to top button