بزانە ترەمپ ئەمجارە بەتەمایە تۆماهۆكەكانی ئاراستەی كامە وڵاتی تر بكات

خواكوڕك 

رۆژنامەی فەرمی حكومەتی چین لە وتارێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمریكا هەموو هەوڵەكانی خۆی چڕ كردۆتەوە، بۆ ئەوەی سنورێك بۆ كۆریای باكور دیاری بكات و لە وتارەكەدا دەلێت ئەمریکا رازی نیيه‌ کۆریای باکوور ببێتە خاوەن چەکی ناوکيی و هۆشداریی داوه‌ به‌‌ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، كه‌ سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بەڵێنەکانی بباتە سەر و پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، کۆریای باکوور بە دوای سەرئێشەدا دەگەڕێ و ئەمریکا سنوورێکی بۆ دادەنێت ئەگەر چین بەشداری سنووردانانەکە بێت یان نا”.

لەو بارەیەوە  ئاماژە بە بۆردومانی سەربازگەیەکی رژێمی سووریا کراوە و تێيداهاتووە “ئەمریکا نه‌ك هەر لەخۆباییه‌، بەڵکو ترەمپ ئامادەيه‌ بەڵێنەکانيشی جێبەجێ بکات، رۆژنامه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چین ده‌ڵێت، چین کە تاوەکو ئێستا لە دۆستە دەگمەنەکانی کۆریای باکوورە، به‌ڵام وەڵامی هەر تاقیکردنەوەيه‌كی ناوکیی کۆریای باکوور دەداتەوە.
رژێمی کیم جۆنگ ئون، کە بە دیکتاتۆرترین رژێمی جیهان ده‌ژمێردرێ، جگە لە نەدانی هیچ ئازادیی و مافێک بە گەلەکەی، بەردەوام یاسا نێودەوڵەتی و سەربازییەکانی جیهانیش پێشێل دەکات.

Back to top button