شرۆڤەكارێكی توركیا هۆكاری دژایەتی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركووك لەلایان توركیاوە ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
مالك كایە، شۆرڤەكاری سیاسەتەكانی توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست هۆكاری دژایەتی توركیا بۆ گۆڕانكاریەكانی كەركووك ئاشكرا دەكات و دەلێت توركیا تا ئێستا لەسەر كێشەكانی نێوان شیعە و سوونە قسەی هەبوو، بەڵام پاش ئەوەی كەسایەتییە ئاینیەكانی سووننە، لە عێراقدا راستیەكانیان بۆ ئاشكرا بوو و لەگەڵ شیعەكان كێشەیان نیە، هەر بۆیە ئەنكەرە هەوڵ دەدات لە عێراق كێشەی تری قەومی و تائیفی زیاد بكات لە عێراق”.
ئەو شرۆڤەكارە كە قسەی بۆ ناوەندی تەسنیم كردووە دەلێت چەندین جار هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا كۆبوونەوە، لەدواین دیدار دا كە ئاڵای كوردستان لەتەك ئاڵای عێراق لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستەنبۆڵ هەڵكرا، ئەمە نارەزایەتی عێراق و كاردانەوەی ناوەخۆی توركیای لێكەوتەوە، بەڵام لەئێستادا دۆخەكەی جیاوازتر بەهۆی هەستیاری پارێزگای كەركووك چونكە كەركووك ناوچەیەكی هەستیاری نەوتیە لە عێراقدا”.
هەروەها دەشلێت لەئێستادا شەڕی تیرۆر لە عێراق بەرەو كۆتایی دەچێت، قەیرانی نوێ لەناو ئەو وڵاتە لەسەرهەڵدان دایە، ئەم قەیرانانەش هۆكار دەبن بۆ ئەوەی ئەمریكا لە عێراق بمێنێتەوە، چونكە ئەگەر هیچ بیانوێك لە عێراق نەبێت ئەوە بێشك ئەمریكا و هێزەكانی تری بیانی هۆكاری مانەوەیان نابێت، بۆیە دەبێت ئەو وڵاتانە هۆكاری تازە و قەیرانی تازە بدۆزنەوە، هەر بۆیە، توركیا دەیهەوێت قەیرانی نوێ دروست بكات لەنێوان كوردەكانی عێراق و توركمانەكان”.
كایا ئەوەش ئاشكرا دەكات كە عێراق دەوڵەتە نوێیەكەی كوردستان قبوڵ ناكات، دژایەتی خۆی بۆ پێشانداوە، بەڵام دەلێت بەرپرسانی دەوڵەتی كوردستان كە مەبەستی لەهەرێمی كوردستانە ماوەیەك پێش ئێستا، سەردانی ئەمریكایان كردووە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبوونەوە، ئەمەش ئاماژەیەكی بۆ هەموولایەك كە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت لەگەڵ خەتی سیاسەتی بارزانی لە عێراق هەماهەنگی بكات و رێكەوتنی هەبێت، بەڵام شرۆڤەكارەكە ئاماژەی بەوە داوە لەكەركووك یەكێتی نیشتمانی كوردستان باڵادەستە و ئەوانیش پەیوەندیەكی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە، بۆیە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا دەیانەوێت كێشە و قەیرانی نوێ دروست بكەن بۆ ئەوەی ئێران پەڵكێشی قەیرانێكی تری نوێ بكەن لە ناوچەكەدا”.