سەعدی پیرە نهێنیەكان ئاشكرا دەكان بۆچی لەگەڵ پارتی كۆبوونەوە

خواكوڕك

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند” نه‌خشه‌ رێگاكه‌یی یه‌كێتی بۆ خۆیه‌تی نه‌ك لایه‌نه‌كان،هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا و ئێران وبه‌غداش بوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی یدموكراتی كوردستان كۆببینه‌وه‌.

(سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەمیانەی سیمینارێکدا کە لە ستۆکهۆڵمی سوید بەڕێوەچوو، رایگەیاندوه‌ ” له‌ حه‌قیقه‌تدا نەخشە ڕێگاکەی یەکێتی بۆ لایەنەکان نییە، به‌ڵكو بۆ خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌ نیوخۆییه‌كانی خۆمانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین،پویستیشه‌ هه‌موو براده‌رانی یه‌كیتی له‌هه‌ر پۆست و پله‌یه‌ك بن ده‌بی پابه‌ندی نه‌خشه‌ رێگاكه‌ بن،بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بێت له‌گه‌ڵ یه‌كرتی و كێشه‌ نیوخۆییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌ هه‌مانكاتدا نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی ئیمه‌ ره‌نگ نیه‌ جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێ، هه‌ر كه‌س شتێكی باشتری پێیه‌ ئیمه‌ ئاماده‌ی گوی گرتنین،

سه‌باره‌ت به‌ كاردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك ناوبراو گوتی”ئاڵای كوردستان هی ئه‌مڕۆ نیه‌ هه‌ڵكرا بی له‌ دوای هاتنی داعش له‌ خانه‌قین تا شنگال ئالای كوردستان هه‌لكراوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ بابه‌تێكی نوێ نیه‌، ئه‌و كاردانه‌وه‌ به‌رز و نزمانه‌ی له‌ لایه‌ن ووڵاتانی توركیا و ئێران و به‌غداوه‌ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌” لای ئیمه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نابه‌جی بوو، په‌یامێكیشمان له‌ توركیا و دالانه‌یكیش له‌ ئێرانه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لی كردین، له‌ عێراقیشدا شیعه‌ و سونه‌ له‌و په‌ڕی ناكۆكی نیوانیان له‌ باه‌تی كورد و ئاڵای كوردستان بوون به‌یه‌ك و دژی ئیمه‌ بوون له‌ په‌رله‌مان به‌ كۆی 168 ده‌نگ، ده‌نگیان دژی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان دا و بڕیاریان دا دابگیرێت.

پیرە زیاتر گوتی “هەرگیز لە پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد 168 دەنگ کۆنەبووەتەوە. بۆیە رۆژی 2/4/2017 ناچار لەگەڵ پارتی کۆبووینەوە. ئەمەش لەلایەن ناحەزەکانی یەکێتی بەهەڵە تەفسیر کرا گوایە یەکێتی نەخشەڕێگاکەی لەبیرچوو، چوو لەگەڵ پارتی کۆبووەوە و بەرنامەکەی پارتی جێبەجێکرد، ئەویش بابەتی ریفراندۆمە، هه‌روه‌ها کۆبوونەوکانی ئێمە لەگەڵ پارتی بۆ ئه‌وه‌یه‌ چۆن پیكه‌وه‌ دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بین كه‌ به‌رامبه‌رمان ده‌كرێت، بۆیه‌ شاندێكمان پیكهیناو پێمان وتن له‌ به‌غدا هه‌ڵكردنی ئالا دژی ده‌ستور نیه‌، ریفراندۆمیش مافێكی ره‌وای خۆمانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگدانه‌ی كردتتان ئیمه‌ قبوڵمان نیه‌ و پێشی رازی نین، پێشمان گوتن ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ و ریفراندۆم ده‌كه‌ین، چونكه‌ تا ئێستا ئێمه‌ پله‌ دووین و هاوولاتی نین وه‌كو ئێوه‌.

بۆ هه‌مان مه‌به‌ست شاندێكمان پێكهێنا بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان، گۆڕانیش ره‌تی كردوه‌،كه‌ سه‌ردانیان بكه‌ین.

Back to top button