پەكەكە تەقینەوەكەی شاری ئامەدی كوردانی خستە سەر خۆی
خۆاكوڕك
تەقینەوەكەی باكوری كوردستان ئامەد لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ئەنجامدراوە، پەكەكەش دەلێت ئەو چاڵاكیەمان بەئامانج گرتنی دەوڵەتی توركیا بووە، ئامانجەكەشی پێاوە، بەڵام پارێزگاری شاری ئامەد دەلێت ئەم تەقینەوەیە ماڵ و گیانی هاوڵاتیانی سڤیلی كردۆتە ئامانج و زیانی بە هاوڵاتیانی كورد لە باكوری كوردستان و شاری ئامەد گەیاندووە”.
هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) لە راگەیاندراوێكدا تەقینەوەی شاری ئامەدی باكوری كوردستانی گرتە ئەستۆی خۆی، بەپێی ڕاگەیەندراوێکە هەپەگە “چالاکییەکە بۆ یادکردنەوەی گەریلا كوژراوەكانی خۆی بووە”.
وەك لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە پارتی كرێكارانی كوردستان ئامانجی تری دەخەنە روو، كە ئامانجیان ئەو هاوپەیمانە بووە كە لەنێوان مەهەپە و ئەكپارتی بۆ بەرێوەبردنی ریفراندۆم لە كوردستان دەگرنەبەر، بەڵام پارێزگاری شاری ئامەد، دەلێت ئەوەی لەئامانجەكە بەر كەوتووە خەڵكی سڤیلی كوردە”.
هەر لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەو چاڵاكیە بۆ پاڵپشتی مانگرتن و زیندانیەكانی هەدەپەیە، كە لە زیندانەكان مانیان گرتووە، بەرخودان دەكەن دژی دەسەڵاتی توركیا، بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەدانی چاودێرانی سیاسیە شوێنی تەقینەوەكەیە كە لە باكوری كوردستان و لەناو جەرگەی خەڵكی باكوری كوردستانە كە شاری ئامەدی باكوری كوردستانە”.
شایانی باسە دوێنی 11ی 4ی 2017 تەقینەوەیەك لەناو شاری ئامەدی باكوری كوردستان ئەنجامدرا كە بوە هۆی كوژران و بریندار بوونی خەڵك پەكەكەش دەلێت ئەم چاڵاكیە لەلایان ئەوانەوە ئەنجام دراوە”.