نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیبراهیم جەعفەری: هەرێمی كوردستان رێگای دیالۆگ لەگەڵ بەغدا دەگرێتە بەر

خواكوڕك

نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام دا و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاشی گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌میشه‌ له‌ گفتوگۆ و دیالۆگدا بێت.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ و شاندێكی یاوه‌ری كرد و ڕاى گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌میشه‌ له‌ گفتوگۆ و دیالۆگدا بێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌عفه‌ری خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی عێراقه‌ و به‌ پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌تی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تیرۆریستان ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی جه‌عفه‌رى كرد و دووپاتی كرده‌وه‌، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سوپای فیدراڵ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ترسیی تیرۆر ڕزگار بكه‌ن و تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ بنه‌بڕ بكه‌ن. دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌میشه‌ له‌ گفتوگۆ و دیالۆگدا بێت.

Back to top button