بەرپرسێكی هەولێر لەسەر هێرشەكەی سەر فەرهاد پیربال هاتە سەر خەت
خواكوڕك
لە گرتە ڤیدیۆیەك كە ئەمرۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كرایەوە، هێرش دەكرێتە سەر فەرهاد پیرباڵ كەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر لەلایان دووچەكدارەوە، ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا، قایمقامی شاری هەولێر دەلێت ئەمە جێگای قبوڵكردن نیە و لەداهاتووێكی نزیك دا هەموو شتێك روون دەبێتەوە”.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەری خواكوڕك رایگەیاند، هێرشی سەر فەرهاد پیرباڵ بەهەر هۆكارێك بێت، شایانی قبوڵكردن نیە، كارێكی قێزەونە، بۆیە ئێمە پۆلیسی هەولێرمان راسپاردووە كە كەسە چەك بەدەستەكان دەستگیر بكەن، لەكاتێكی نزیك دا رووداوەكان زیاتر روون دەبنەوە”.
لەگرتەیەكی ڤیدۆییدا كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوتەوە، فەرهاد پیرباڵ دەردەكەوێت لەلایەن كەسێكی مەدەنی كە دەمانچەیەكی بەدەستەوەیە دەكێشێت بەسەرو دەموچاویداو كەسێكی تریش دەردەكەوێت چەكێكی پێیەو لەناوبراو دەدەن.
خواكوڕك بەهۆی نەشیاوی پەلامارەكە ڤیدیۆكە بڵاو ناكاتەوە