پەرلەمانتارێكی توركمان: بەری توركمان خۆیان فەرزدەكەن لێیان قبوڵ ناكەین
خواكوڕك
دوای ئەوەی هەر یەكە لە بەرەی توركمانی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتویچ كردنی پرسی سازدانی ریفراندۆم ئامادەنەبوون پێشوزای لە شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بكەن, ئەندام پەرلەمانێكی توركمان دەڵێت:” خۆ فەرزركردنی بەرەی توركمانی لای ئیمە قبوڵ نیە”
(مونا قەهوەچی) جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی سەرۆكی فراكسیۆنی هەمان پارت لە پەرلەمانی راگەیاند: بەشداری نەكردنی بەرەی توركمانی لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی، سەبارەت بەو پرسە نیشتیمانیە كە ریفراندۆمە، بێگومان ئەم رەفتارەی بەرەی توركمانی خۆ سەپاندنە بەسەر سەرجەم فراكسیۆن و حزب و لایەنەكانی توركمان،ئەمەش جێگای قبوڵ نیە.
ئەوپەرلەمانتارەی توركمان گوتیشی” ئەمە لای ئێمە ناپەسەندە، بەشدارینەكردنیشیان لە ئاستێكی لاواز دەبینین،چونكە بە بڕوای ئێمە ئەوان بروایان بە ریفراندۆم نیە و قبوڵ نیە، بۆیە ئەو بەھانە لاوازەیان هێناوە بۆ ئەوەی بەشدار نەبن،داوای ئەوەیان دەكرد بەتەنها سەردانیان بكرێ، بۆ ئەوەی لە راگەیاندنەكان واپیشانبدرێت كە ئەوانە خاوەنی توركمانن و لە پێش كەنالەكانی راگەیاندن خۆیان نمایش بكەن، بڵێن ئەگەر دەتانەوێ لەگەڵ ریفراندۆم بین ئەوە دەبێ پرسمان پێبكرێ.