ڕاوێژكاری قاسم سولەیمانی دەبێتە بالیۆزی ئێران لە بەغدا

خواكوڕك
دوای ئەوەی بالیۆزی ئێران لە بەغدا نزیك بە شەش ساڵ بە دەسەڵاتێكی فراوانەوە ئەركی بالیۆزخانەی ئێرانی بەڕێوەبرد, ئێستا ئەركی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كۆتاهاتووە وا بڕیارە ڕاوێژكاری قاسم سولەیمانی بۆ كارووباری سەربازی جێگەی بگرێتەوە.
كەناڵی “دجلە”ی عێراقی لە ماڵپەری خۆی هەواڵێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە و بەپشت بەستن بە سەرچاوە سیاسییەكانی، ئاشكرای كردووە، كە ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارە عێراقییەكان، پێش ئەوەی عێراق بەجێ بهێڵێت چاویان بە حەسەن دەنائی فەڕ، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كەوتووە.

عەباس بەیاتی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان و سەركردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی، لە ڕاگەیاندراوێكدا دەستخۆشی لە باڵیۆزی ئێران كرد، دەشڵێت دەنائی فەڕ، دیپلۆماتكارێكی بەتوانا و كراوە بوو، بەردەوام لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە هەموو بۆچوونە جیاوازەكانەوە”.

لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەم، تاران لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە دیپلۆماتییەكان، كە بەنیازە لە باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا و كۆنسوڵخانەكانی نەجەف و بەسڕە و كەربەلا و سلێمانی ئەنجامی بدات، ناوی جەنەڕاڵ “ئیرەج مەسجدی” هێنا.
دواتر لە مانگی ئاداری ڕابردوو، جەنەڕاڵ مەسجدی لە تاران ڕای گەیاند، كە بەم نزیكانە پۆستی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، وەردەگرێت.

پاشان ئاژانسی “ئیسنا”ی ئێرانی، لەسەر زاری سەرچاوەكانییەوە، كە هۆكاری دامەزراندنی ڕاوێژكارەكەی قاسم سولەیمانی، لە عێراق ” پەیوەندی بە دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراقەوە هەیە”.

Back to top button